‫ڕاپۆرت‪ :‬دەستڕاگەیشتن بە‬ ‫پەنابەری لە ویشکانی یۆنان‬ ‫‪SO‬‬ ‫تیمی زانیاری مۆبایل (‪ )MIT‬و پشتیوانی یاسایی پەنابەران (‪ )RLS‬توێژینەوەیان لەسەر ڕێکاری پەنابەری بۆ ئەو‬ ‫کەسانە ئەنجامدا کە بۆ یەکەمجار داواکاری پێشکەش دەکەن و لە رئگە ی ویشکانی یۆنان‪ ،‬دوورگەی کریت یان‬ ‫ڕۆدس دەژین‪ .‬ئامانج لە توێژینەوەکە تێگەیشتن بوو لە کاریگەری گۆڕانکارییەکان لە سیستەمی پەنابەری یۆنان‬ ‫کە لە ئەیلوولی ‪ ٢٠٢٢‬هاتە ئاراوە‪ ،‬کاتێک دوو دامەزراوەی نوێ بۆ پشکنین و تۆمارکردن دامەزران‪ ،‬کە دەکەوێتە‬ ‫نزیک شاری سەلۆنیکی (‪ Diavata RIC‬پرسگە دیاڤادا ) وشاری ئەسینای (‪ Malakasa RIC‬پرسگە ماالکاسا )‪.‬‬ ‫چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ‪ ١٩‬کەس کرد کە لە ڕێگەی سیستەمی نوێ داوای مافی پەنابەرییان کردووە و ‪ ٨‬پارێزەر و‬ ‫پزیشکی یاسایی یۆنانی‪ .‬ئێمە پرسیارمان کرد سەبارەت بە ئەزموونی خەڵک بۆ دەستڕاگەیشتن بە ڕێکاری‬ ‫پەنابەری و پرۆسەی سکرینکردن لەناو پرسگە ‪ RIC‬ی سەرزەویدا‪ ،‬و سەبارەت بە کاریگەرییەکانی بێ بەڵگەنامە‬ ‫لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان بۆ ئەوانەی کە دەبوو بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بکەن بۆ وەرگرتنی کاتەکەی تۆمارکردنیان‪.‬‬ ‫دۆزینەوە سەرەکییەکان‬ ‫بەگشتی خەڵک بەزەحمەت دەتوانن زانیاری ڕوون و دەستڕاگەیشتن یان هەبێت سەبارەت‬ ‫بە چۆنیەتی داوای مافی پەنابەری بۆ یەکەمجار لە ویشکانی باکوری یۆنان و بە پلەی یەکەم پشتیان‬ ‫بە تۆڕە کەسییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەستبوو کە پشتگیریان لێدەکردن بۆ داواکردن؛‬ ‫هێشتا دواکەوتنی بەرفراوان لە سیستەمی پەنابەریدا هەیە کە بەو مانایەیە کە ئەو کەسانەی یەکەم‬ ‫داواکاری پەنابەری خۆیان لە ویشکانیدا پێشکەش دەکەن‪ ،‬ڕەنگە چەند هەفتەیەک یان تەنانەت‬ ‫چەند مانگێک چاوەڕێ بکەن بۆ تۆمارکردنی داواکارییەکەیان؛‬

Επιλογή στοχευμένης παραγράφου3