وەڵامدەرەوەکان ڕایانگەیاند کە بەکارهێنانی پالتفۆرمی ئۆنالین بۆ حجزکردنی کات لە ماالکاسا
یان دیاڤاتا پرسگەی RICئەستەمە چونکە متمانەیان نەبووە لە گەشتکردن بە تەکنەلۆژیاکە یان
زۆرجار تووشی کێشەی تەکنیکی بوون ،بۆ نموونە پالتفۆرمەکە تێکدەچێت یان بۆ ماوەیەکی
درێژخایەن تا سێ و ...نیو مانگ؛
لەکاتی چاوەڕوانی کاتەکانی ناو تۆمارکردندا ،داواکاران لەالیەن دەسەڵاتدارانی یۆنان وەک پەناخواز
ناناسرێن؛ ئەمەش بەو مانایەیە کە لەوانەیە لەالیەن پۆلیسەوە هەڵبگیرێن و وەک بێ بەڵگەنامە
دەستبەسەر بکرێن ،ڕووبەڕووی ئەگەری دوورخستنەوە لە یۆنان ببنەوە؛
ڕێکارە نوێیەکە بۆ داواکردنی یەکەمی پەنابەری بریتییە لە پرۆسەی پشکنین لە دوو دامەزراوەی نزیک
لە ئەسینای پایتەخت و سالۆنیکی ،پرسگەی ماالکاسا و پرسگەی دیاڤادا ،کە داواکاران بۆ
ماوەیەکی تا ٢٥ڕۆژ ڕاگیراون ،و ناتوانن لە دامەزراوەکە دەربچن یان سەردانکەر وەربگرن،
لەوانەش پارێزەرەکانیان لە هەندێک حاڵەتدا؛
لە کاتێکدا کە لە پرسگەی ماالکاسا و پرسگەی دیاڤادا پشک نینیان بۆ دەکرێت ،داواکاران دەست
ڕا گەیشتنێی سنوورداریان بە زانیاری و یارمەتی یاسایی هەیە ،و گەرەنتی
دەستڕاگەیشتنێکی گونجاویان بۆ چارەسەری پزیشکی و پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی نییە،
بەتایبەتی بۆ پێداویستییە ئاڵۆزترەکان؛
هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئاڵاکردن ئەگەر الوازییەکت یان حالە خاس لە سیستەمی نوێدا هەبێت
بۆ ئەوەی پێشتر چاوپێکەوتنێک بەدەست بهێنیت یان پشتگیری تایبەت وەربگریت؛ لە هەندێک
حاڵەتدا ئەو کەسانەی کە الوازن مامەڵەی جیاوازیان لەگەڵ دەکرێت ئەگەر لەالیەن پارێزەرێکەوە
نوێنەرایەتیان بکرێت ،لەوانە ئەو حاڵەتانەی کە کەسانی الواز ڕێگەیان پێدەدرا دوای تەنها یەک یان
دوو ڕۆژ لە دامەزراوەی تۆمارکردن دەربچن و پێویست نەبوو تا ٢٥ڕۆژ بمێننەوە.
پێشنیارەکان بۆ دەوڵەتی یۆنان
پێشنیار دەکەین کە دەوڵەتی یۆنان کۆتایی بە بەکارهێنانی دەستبەسەرکردن بۆ ئەو کەسانە
بهێنێت کە داوای مافی پەنابەری لە ویشکانی یان لە باکور دەکەن .هەروەها پێشنیار دەکەین
کە دەسەڵاتداران داواکارییەکان لە ماوەی یاساییدا تۆمار بکەن و بەڵگەنامە بۆ ئەو کەسانە
دەربکەن کە لە ڕێگەی پالتفۆرمی ئۆنالینەوە کاتێکیان بۆ حجز کردووە کە دەیسەلمێنێت کە
ئەوان پەناخوازن و مافی مانەوەیان لەسەر خاکی یۆنان هەیە ،بۆیە پارێزگاری لە
دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە ،و دەست ڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی
لەوانەش نیشتەجێبوون و چاودێری تەندروستی .زیاتر پێشنیار دەکەین کە دەسەڵاتداران
سیستەمێک دابنێن بۆ دەستنیشانکردنی داواکارە الوازەکان یان حالە خاس و دڵنیابوون
لەوەی کە ئەولەویەتیان پێدراوە و دەتوانن داواکارییەکەیان لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونیان
لە فەرمانگەیەکی پەنابەری هەرێمی تۆمار بکەن ،و دەستیان بەو پشتیوانییە بگات کە
پێویستیانە پێش تۆمارکردنی پەنابەرییان و دوای تۆمارکردنی مافی پەنابەرییان داواکردن.