ڕاپۆرت :دەستڕاگەیشتن بە
پەنابەری لە ویشکانی یۆنان
SO
تیمی زانیاری مۆبایل ( )MITو پشتیوانی یاسایی پەنابەران ( )RLSتوێژینەوەیان لەسەر ڕێکاری پەنابەری بۆ ئەو
کەسانە ئەنجامدا کە بۆ یەکەمجار داواکاری پێشکەش دەکەن و لە رئگە ی ویشکانی یۆنان ،دوورگەی کریت یان
ڕۆدس دەژین .ئامانج لە توێژینەوەکە تێگەیشتن بوو لە کاریگەری گۆڕانکارییەکان لە سیستەمی پەنابەری یۆنان
کە لە ئەیلوولی ٢٠٢٢هاتە ئاراوە ،کاتێک دوو دامەزراوەی نوێ بۆ پشکنین و تۆمارکردن دامەزران ،کە دەکەوێتە
نزیک شاری سەلۆنیکی ( Diavata RICپرسگە دیاڤادا ) وشاری ئەسینای ( Malakasa RICپرسگە ماالکاسا ).
چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ١٩کەس کرد کە لە ڕێگەی سیستەمی نوێ داوای مافی پەنابەرییان کردووە و ٨پارێزەر و
پزیشکی یاسایی یۆنانی .ئێمە پرسیارمان کرد سەبارەت بە ئەزموونی خەڵک بۆ دەستڕاگەیشتن بە ڕێکاری
پەنابەری و پرۆسەی سکرینکردن لەناو پرسگە RICی سەرزەویدا ،و سەبارەت بە کاریگەرییەکانی بێ بەڵگەنامە
لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان بۆ ئەوانەی کە دەبوو بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بکەن بۆ وەرگرتنی کاتەکەی تۆمارکردنیان.
دۆزینەوە سەرەکییەکان
بەگشتی خەڵک بەزەحمەت دەتوانن زانیاری ڕوون و دەستڕاگەیشتن یان هەبێت سەبارەت
بە چۆنیەتی داوای مافی پەنابەری بۆ یەکەمجار لە ویشکانی باکوری یۆنان و بە پلەی یەکەم پشتیان
بە تۆڕە کەسییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەستبوو کە پشتگیریان لێدەکردن بۆ داواکردن؛
هێشتا دواکەوتنی بەرفراوان لە سیستەمی پەنابەریدا هەیە کە بەو مانایەیە کە ئەو کەسانەی یەکەم
داواکاری پەنابەری خۆیان لە ویشکانیدا پێشکەش دەکەن ،ڕەنگە چەند هەفتەیەک یان تەنانەت
چەند مانگێک چاوەڕێ بکەن بۆ تۆمارکردنی داواکارییەکەیان؛